دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هادی بایزیدی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، ٢٢ی گەڵاوێژ، “۱۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هادی بایزیدی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی نیوەشەو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر بەو نیوەشەوە، دەسبەسەریان کردووە و هاوکات کە ماڵەکەشیان پشکنیوە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گرتووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*