دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: نیما ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی میواندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۳ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” نیما ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گامێشگۆلی”ـی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە ورمێ و تائێستا هێچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنوونی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*