خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیم، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان بە ناوی مێهران ئیبراهیمزادە دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٥ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” مێهران ئیبراهیمزادە، تەمەنی ٣١ ساڵانی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بێسەروشوێنە.
هێزە سەرکوتکەرەکاتی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگە و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا هیج زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment