خشتەی ژمارە یەک/١
ئەم خشتەیە تایبەتە بە دەسبەسەرکاوەکانی مانگی سێپتەمبەر ٢٠٢٦ی زائینی
لە مانگی سێپتەمبەر ٢٠٢٦ی زائینیدا، حەفتاو یەک کەس/٧١ کەس(٦٥ پیاو و ٦ ژن) لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان وچارەنووسیان ناڕوونە و سێ/٣ کەسیش لەسێدارە دراون. لە دریژەی ئەم راپۆرتەدا وردەکاری زۆرتر بە نیسبەت دەسبەسەرکراوان و حوکمدراوانی مانگی سێپتەمبەر ٢٠٢٦ دەخەینە بەرچاو.
خشتەی ژمارە یەک/١
ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان بە پێی پارێزگای نیشتەجێبوون.
پارێزگای سنە ٣٩ کەس(٤ژن، ٣٥پیاو) کە دەکاتە ٥٤.٩٢ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان، پارێزگای ورمێ ٢٨ کەس(٢ژن، ٢٦پیاو) کە دەکاتە ٣٩.٤٣ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان، پارێزگای کرماشان ٣ کەس(٣پیاو) کە دەکاتە ٤.٢٢ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان، پارێزگای خوراسان ١ کەس (١پیاو) کە دەکاتە ١.٤٠ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکان.
خشتەی ژمارە دوو/٢
ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان بە پێی شاری نیشتەجێبوون.
خوراسان، قوروە، میاندواو، نەغەدە هەرکامەیان ١ کەس، بانە، بۆکان، پیرانشار، تیکاب هەرکامەیان ٢ کەس، جوانرۆ و دیواندەرە هەرکامەیان ٣ کەس، سەقز و ورمی هەرکامەیان ٥ کەس، سنە ٧ کەس، مەهاباد ٨ کەس، شنۆ و مەریوان هەر کامەیان ٩ کەس و کامیران ١٠ کەس.
خشتەی ژمارە سێ/٣
جۆری حوکمدراوەکان بە پێی دۆسیەکەیان.
نۆ/٩ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون لە لایەن دادگای شۆڕش(انقلاب) و دادگای تاوان(جنایت)، سزای بەندکردن و ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە کە جۆری تاوانەکانیان بە شێوازەیە:
- پرۆپاگەندە دژی ڕێژیم،
- بەشداری لە خۆپیشاندانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی،
- چالاکی لە سۆشیاڵ میدیا،
- تێکدانی ئاسایشی گشتی،
- ئەندامبوون لە ئەحزابی کوردی
- بێبەش بوون لە ئەندامبوون لە گرووپ، ڕێکخراووی سیاسی و کۆمەڵایەتی
بەسەریەک بە ٤٢ ساڵ و ٢ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردن، ٣١ لێدانی قامچی، ٢ ساڵ دوورخستنەوە، ٢ ساڵ تەعلیق و ٥ میلیۆن تمەن پێبژاردنی نەختی حوکمدراون.
تێبینی:
هەندیک لە سزادراوەکان چەند جۆر سزایان وەرگرتووە.
| ڕیز | جۆری حوکم(سزا) | ڕیژەی کەسی بەشداربوو |
| ١ | بەشداری لە خۆپیشاندانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی | ٢ کەس |
| ٢ | پرۆپاگەندە دژ بە ڕێژیم | ٤ کەس |
| ٣ | ئاژاوەگێڕی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکان | ٢ کەس |
| ٤ | تێکدانی ئاسایشی گشتی | ١ کەس |
| ٥ | دوورخستنەوە لە شوینی نیشتەجێبوون(تبعید) ٢ ساڵ | ١ کەس |
| ٦ | لێدانی ٣١ قامچی(شلاق) | ١ کەس |
| ٧ | پێبژاردن(جریمەی نقدی) ٥میلیۆن تمەن | ١ کەس |
| ٨ | هەڵپەساردن لە کار بۆ ٢ ساڵ(تعلیق) | ١ کەس |
| ٩ | قەدەغەکردن لە نیشتەجی بوون لە شاری تاران بۆ ٢ ساڵ | ١ کەس |
| ١٠ | بێبەش بوون لە ئەندامبوون لە گرووپ، ڕێکخراووی سیاسی و کۆمەڵایەتی | ١ کەس |
خشتەی ژمارە چوار/٤
ڕێژەی حوکمدراوەکان بە پێی پارێزگای نیشتەجێبوون.
پارێزگای سنە ٤ کەس(٤پیاو)، پارێزگای ورمێ ٣ کەس(٣پیاو)، پارێزگای کرماشان ٢ کەس(٢پیاو).
تێبینی:
سێ کەس لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە شارەکانی ئیسفەهان و مەشهەد بە سێدارە سزادران و حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە کە بە گشتی لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی واتە لە شەس مانگی ڕابردوو ٤٤ کەس لە بەندکراوانی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.
ئامادەکردن
ئەنجومونی زیندانییەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١ی ئۆکۆبری ٢٠٢٦ زائینی



