هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕەسووڵ یوسفی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەسەی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۹ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەسول یوسفی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بەفرەوان”ـی سەر بە شاری مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی کە پێنج ساڵی بەسەردا سەپێندراوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر لە ساڵانی ڕابردوودا لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی قورسدا بووە و لە ژووری تاکەکەسی بەند کراوە.
ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە چالاکیی سیاسییەوە دەسبەسەر کرابوو و ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە مەهاباد لە ژێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی تونددا بوو و هەروەها سەرەڕای گوشارە دەروونی و جەستەیییەکانی، قۆناغی لێپرسینەوە و پێکهێنانی دۆسیەی قەزایی کە سزای ٥ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*