هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: کامران جانگلی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲٤ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” کامران جانگلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای چوونە ناو ماڵی ناوبراو، دەستبەجێ دەسبەسەریان کردووە و ڕفانوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*