خۆڕاگری: ئیمان کازمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بجنوورد ەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای بەندکردن و لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕایگەیاند: ئیمان کازمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بجنوورد، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکانی ۲ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای سێ مانگ بەندکردن و ۷٤لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە و بەپێی بڕیارەکەی دادگا، جێبەجێکردنی ئەم سزایە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ناوبراو لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی، بەهۆی بەشداریکردنی لەو ناڕەزایەتییانەدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی ٢٠ ڕۆژ لە گرتنگەکانی ڕێژیم، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، کە لە سزای کۆتایی دادگادا، ماوەی دەسبەسەربوونی پێشووی لەبەرچاو گیراوە.

Be the first to comment