خۆڕاگری: سۆران مەحموودی، بەنکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” سۆران مەحموودی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتریش لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاویدا دەسبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک بەندکردن، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و هەروەها لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵیشدا، دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای سێ ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ئێستا بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی سۆران مەحموودی لەبەردەستدا نییە و نیگەرانییەکانیان لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە زیادبووندایە.

Be the first to comment