خۆڕاگری: مەجید ئادینە، دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” مەجید ئادینە، یەکێک لەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لە شاری کەرەج دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل لە سێدارە دراوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانبار ساڵی ڕابردوو، لە گەڕەگی محەممەدشەهری شاری کەرەج لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و دواتر کە دادگایی کراوە بە هەوڵدان بۆ کوودەتا و محاربە لە ڕێگەی ئاگرتێبەردانی بەئەنقەست تۆمەتبار کرابوو و هەروەها دەسەڵاتدارانی قەزایی ڕێژیم بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا چەک، تەقەمەنی و چەندین کەرەستەی دیکەی پێ بووە.

Be the first to comment