دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: بەیان قادری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، پاش ئەوەی لەسەر داوای ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم سەردانی کردن، هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۹ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” بەیان قادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکەی سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کردبوو، هەرلەوێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
پێش ئەم ڕووداوە و لە ڕۆژی هەینیدا، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو پشکنینێکی وردی نێو ماڵەکەیان کردووە و هەروهها لەو هەڵمەتەدا، باوکی ناوبراو (عەزیز قادری) بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر کراوە و دواتر بەو مەرجەی کە کچەکەی بۆ ڕۆژی دواتر ئامادەی ناوەندە سەرکوتکەرەکان بێت، ئازاد کراوە.
جێی ئاماژەیە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*