دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عوسمان فەرەجی، هاووڵاتیی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڵکوتانە سەر ماڵی عوسمان فەرەجی، چالاکوانی مەدەنیی حەڵکی گوندی “خوێجامێر”ـی سەر بە شاری بانە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک یان بڕیاری قەزایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و ئەم کردەوەیە لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێشتر، کاوە عوسمانی، هاووڵاتییەکی دیکەی هەمان گوند، لەلایەن هەمان دەزگای سەرکوتکەرەوە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها عوسمان فەرەجی، لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*