خۆڕاگری: حەیدەر قادریان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” حەیدەر قادریان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا ، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەشەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment