لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەشهەد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی بە ناوەکانی عەلی هیممەتی‌سیستانی و مەجید نیک‌ئەندیش جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (٣٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، عەلی هیممەتی‌سیستانی و مەجید نیک‌ئەندیش، دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری مەشهەد و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە بەندیخانەی “وەکیل‌ئاباد”ـی مەشهەد لە سێدارە دران.

عەلی هیممەتی‌سیستانی، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، لەگەڵ مەجید نیک‌ئەندیش خەڵکی شاری قووچان‌، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، کە ئەو دوو هاووڵاتییە پاش مانگێک لە ئەشکەنجەی تاقەتپڕوکێن لە ژووری تاکەکەسی، ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون و لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی مەشهەد بە سەرۆکایەتیی قازی غوڵامڕەزا ئەکبەری، بە تۆمەتی «موحاربە» سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا و ئەو سزایە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە پەسەند کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*