خۆڕاگری: عەبدوڵڵا ئەمینی، ڕەحیم حەقپەرەست، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز، دوای تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەکەیان لەلایە ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ عەبدوڵڵا ئەمینی ڕەحیم حەقپەرەست هاوکات لەگەڵ پێنج کەست تر لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ئازاد کراون، ئەو هاووڵاتییانە لە دوای دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنیان لەبەردەست دا نییە.
