دیواندەرە، هاووڵاتییەک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراوە

خۆڕاگری: فەرشاد ڕەزایی ٣٦ ساڵە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی زەفەراوا سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری دیواندەرە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتی فەرشاد ڕەزایی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو خێزاندارە و تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردنی لەبەردەست دا نییە و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.