کچێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا

“خۆڕاگری: فاتمە (هەستی) ورمزیار، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە بانگ کراوە، هەر لەوێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۲ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” فاتمە (هەستی) ورمزیار، هاووڵاتیی تەمەن ٢٣ ساڵانی خەڵکی شاری ئیلام، پاش ئەوەی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە فەرمی بانگ کراوە و چووەتە دادسەرای ڕێژیم لەو شارە و هەر لەو دەسبەجێ بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە، لەبەردەستدان نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و بەرپرسانی قەزایی ڕێژیم لەم بارەیەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نادەن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*