خۆڕاگری: زانیار مرادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە، پاش نزیکەی حەفتەیەک ڕاگیران، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۷ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” زانیار مرادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، دوای تێپەڕاندنی نزیکەی حەفتەیەک دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی دوو ملیارد و پێنسەد ملیۆنم تمەن و شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بیجاڕ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۱ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” لەلایەن هێز داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و ئێستاش پاش ئازادکردنی بەشێوەی کاتیی، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە تۆمەت یان هۆکاری دەسبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment