هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش ۲۰ڕۆژ ڕاگیران گوازراوەتەوە بە بەندیخانە

خۆڕاگری: جەبار ئازەرهۆمایوون، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی سنە، کە ماوەی ۲۰ڕۆژە لە گرتنگەکانی ڕێژیم دەسبەسەرە، گوازراوەتەوە بەندیخانەی سنە.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٨ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: جەبار ئازەرهۆمایوون، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەفتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوە، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ١٢ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی (٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٦)، لەلایەن هێزە داگیرکرەکانی ڕێژیمی ئێرانە دەسبەسەر کرابوو و گوازرابووەوە بۆ گرتنەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتیان خستووەتە پاڵی و لە ماوەی دەسبەسەرکربوونیدا، بە تەواوی لە مافی بنەڕەتیی خۆی، وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*