دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە هەوشار سزای بەندکردنی بەسەر لاوێکی کورددا سەپاند

خۆڕاگری: دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە تیکاب سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ و یەکڕۆژ بەندکردنی بەسەر بێھرووز سەعیدی، خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” بێهرووز سەعیدی، هاووڵاتیی خەڵکیشاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزامی ڕێژیم لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمنی ئێرانەوە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە، سزای ٥ساڵ و ٦مانگ و ۱ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو کۆتایی بەھاری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرابوو و نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ژێر لێپرسینەوەدا بووە و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە، ئەم سزایە لەکاتێکدا دەردەبڕدرێت کە لە ماوەی دەسبەسەرکردنەکەیدا، ناوبراو لە مافی ڕەوای ڕاوێژکردن بە پارێزەر بێبەش بووە و بەندکردنەکەشی لەو ماوەیەدا لەلایەن چاودێرانی مافی مرۆڤەوە وەک بەندکردنی نایاسایی ناوزەد کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*