خۆڕاگری: ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران، بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۱٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ناوەندی مۆسیقای «ژیلەمو» و هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕاندنی ۳٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردن، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد و هەشتسەد ملیۆن تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان و گوشارە ئەمنییەکاندا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و ماوەی ۳٦ ڕۆژ لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەدا بوو و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment