خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، فوئاد قادری دوای ٤٨ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەم پەرستارە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە و بەو هۆیەوە لووت، پەراسووەکان و پەنجەکانی پێی تووشی شکان و برینداربوون بوون.
فوئاد قادری، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سروودی سەر بە شاری جوانڕۆ، کە لە شاری سنە وەک پەرستار کاری دەکرد، ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە ڕێگای نێوان ڕوانسەر بۆ کامیاران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادگا، دەستبەسەر کرابوو.
