مەریوان؛ دەسبەسەرکردنیکاوە کوردستانی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم

خۆڕاگری: کاوە کوردستانی هاووڵاتیخەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری١٤٠٥ی هەتاوی (٣ی نۆڤەمبەری٢٠٢٦)  هاووڵاتی کاوە کوردستانی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

کاوە کوردستانی کارمەندی جەهادی کەشاوەرزییە و لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکان و چالاکییەکانی ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی شاری مەریواندا بەشداری دەکات ناوبراو دوای دەسبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.