خۆڕاگری: دیاری عەبدی، خوێندکاری پۆلی دوازدەی ئامادەیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، قوتابییەکی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی دیاری عەبدی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوون هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم قوتابییە و دوای دەسبەسەرکردنی، ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment