خۆڕاگری: شیرین مەسعوودی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، شیرین مەسعوودی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ گرتنەی ئەو دەزگا سەرکوتکەرە.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment