سپای تێرۆریستی پاسداران دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهابادی دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ٢٧ ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراو و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان ناڕوونە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پا دەسبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخیان بێئاکام ماوەتەوە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*