دەسبەسەرکردنی خێرخوازێکی خەڵکی بانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: حەسەن مستەفایی، هاووڵاتی و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراو و خێرخوازەکانی خەڵکێ بانە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر حەسەن مستەفایی، چالاکوانی خێرخوازی و هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو و هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی، دەزگا سەرکوتکەر و قەزاییەکانی ڕێژیم ئامادە نین وەڵامێکی ڕوون بدەنەوە و بەرپرسانی پەیوەندیدار تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*