ئیلام،بەدرە، “ئەمیر پەرویززادە” لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراوە

خۆڕاگری: ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی خەڵکی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی ٣٠ی سیپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بدرە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی هاووڵاتی ئەمیر پەرویززادە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.

هێزەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو دوای پشکنین دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراو داگرتووە.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.