خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی نیما ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی دووەشەممە، ۳۰ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۱ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی سێ حەفتەیە، نیما ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە گۆڕەپانی ئێغباڵی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشی بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە بەسەر کاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی ئەو بنەماڵەیە.

Be the first to comment