‌سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر کچە مێرمنداڵێکی کورددا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، سزای بەندکردنی بەسەر زارا ڕەببانی، هاووڵاتیی تەمەنی ١٨ ساڵانی کوردی خەڵکی شاری بۆجنوورددا سەپاند.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۱ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: زارا ڕەببانی، مێرمنداڵی تەمەن ۱٨ساڵانی کوردی خەڵکی شاری بۆجنوورد،  کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بەو ناڕەزایەتییانە، سزای ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بووە و لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی دۆخێکی نادادپەروەرانەی یاسایی بووەتەوە و سەپاندنی ئەم سزایە بەسەر کچە مێرمنداڵێکدا لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەمیشە ناڕەزاییان لەسەر دەسبەسەرکردن و دادگاییکردنی مێرمنداڵان لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەربڕیوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*