خۆڕاگری: کەریم ڕەسووڵی، شۆرای گوندی ئیندرقاشی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” کەریم ڕەسووڵی، نووسەر و شۆڕای گوندی “ئیندرقاش”ـی سەر بە ناوچەی شاروێران لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەکاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ بەرچاوڕوونییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment