خۆڕاگری: عەبدولباست باپیرەیی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٥ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەناوی “عەبدولباست باپیرەیی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژێمێی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو خەڵکی گوندی “کانی سپی”ـی سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی سەربە شاری شنۆیە و هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و هەڕەمەکی هەڵیانکوتاوەتە سەری ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment