دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “ئەحمەد حاجیپوور” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزەداگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەحمەد حاجیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە کاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراودا، پەلاماریان داوە و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە و بە زۆرەملێ ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*