خۆراگری: زیاتر لە دوو حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی خالق خالیدی، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: خالق خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بیژئاوا”ـی سەر بە شاری شنۆ، لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: لەو کاتەوەی ناوبراو دەسبەسەر کراوە، لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی، لەوانە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەش کراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی لەبەردەست نییە و هەروەها نیگەرانییەکان لەبارەی چارەنووسی ئەم لاوە کوردە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەکەی سەرباری بەدواداچوونە بەردەوامەکانیان لە دەزگا سەرکوتکەرەکان، تا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووەتەوە و هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم خۆیان لە ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ناوبراو دەبوێرن.

Be the first to comment