لە سێدارەدانی دەسبەسەرکراوێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: قائیم حوسێنی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی خەڵکی ئیسفەهان، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “٢٠ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” دەزگای نادادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای لەسێدارەدانی قائیم حوسێنی، ناسراو بە “ئاریەن” یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی لە شاری ئێسفەهان جێبەجێ کرد.
ناوبراو بە تۆمەتی موحاربە، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی و تێکشکاندنی ماڵ و سامانی گشتی، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای لەسیدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*