هەڵکوتانە سەر ماڵی حەوت هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دەسبەسەرکردنیان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیم لە سەقز، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حەوت هاووڵاتی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردوون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزه داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی بەبێ بوونی هیچ ڕوونکردنەوەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر و دوای پشکنینی تەواوی ماڵەکانیان، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناسنامەی دەسبەسەرکراوان بەم شێوەیەی خوارەوە ئاشکرا کراوە:
١. عەبدوڵڵا ئەمینی
٢. ڕەحیم حەقپەرەست
٣. سەید محەممەدساڵح حوسێنی
٤. محەممەد حەکیمپوور
٥. مستەفا قادری
٦. خالید ڕەحیمی
٧. حوسێن عەبدوڵڵاهی
جێی ئاماژەیە کە، ئەو هاووڵاتییانە لە دوای دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییه و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*