خۆڕاگری: نیلۆفەر حەقیبووژانی، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ساڵانی خەڵکی کرماشان، بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “٨ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی لاو بە ناوی نیلووفەر حەقیبووژانی، تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری کرماشان، بەهۆی ئەوەیکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە هەمبەر بارودۆخی ژیانی خەڵک ناڕەزایەتی دربڕیبوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
دەسبەسەرکردنی ناوبراو پەیوەندی بە چالاکییەکانییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام هەبووە و لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند چرۆکێکەوە، ناڕەزایەتیی خۆی بەرانبەر بە دۆخی ئێستای کۆمەڵگە دەربڕیوە، کە ئەم هەڵوێستە بووەتە هۆی ئەوەی بکەوێتە بەر هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و هەروەها دوای دەسبەسەرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

Be the first to comment