خۆڕاگری: شێرزاد چاوشینی، خەسرەو کەرەم پووری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران شێرزاد چاوشینی خەڵکی گوندی ورچەکی سەر بە شاری بانە بە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینیخەسرەو کەرەم پووری خەڵکی گوندی بوڵحەسەن و دانیشتووی شاری بانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
