خۆڕاگری: سادق ئەبووبەکری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۳ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سادق ئەبووبەکری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەر بە شاری پیرانشار، لە کاتی چوون بۆ نێو بازاڕی شارەکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بونی هیچ بەڵگەیەک بەشێوەیەکی دڕەنووانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە و هەروەها هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment