خۆڕاگری: جەمیل ئەحمەدی، وەرزشوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” جەمیل ئەحمەدی، چالاکوانی مەدەنی و وەرزشوانی بواری کۆنگفوو و هاووڵاتیی خەڵكی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ١ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە و بەهۆی کاروچالاکییەکانییەوە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها مانگی ڕێبەندنی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو حەفتە ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

Be the first to comment