دەسبەسەرکردنی کچە وەرزشوانێکی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئایدا قادری، ڕاهێنەری مەلەوانیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەمم، ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئایدا قادری، کچە وەرزشوانی بواری مەلەوانی و ڕاهێنەری مەلە و هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو، وێرای دروستکردنی کەشێکی ئەمنی و ترسێنەر، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*