خۆڕاگری: دونیا وەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دونیا وەیسی، تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتر لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفوونییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کرابوو و دواتر ئەمڕۆ لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment