چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ دوای دوو هەفتە لە دەسبەسەرکردنی نادیارە

خۆڕاگری: نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سدیق نادری” تێدەپەڕێت و تا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سدیق نادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بێسەروشوێنە.
ناوبراو تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ ڕێگەپێدانێکی بۆ پەیوەندیکردن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکارەکەی نەبووە و ئەم بارودۆخە ناڕوونە نیگەرانیی زۆری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری دروست کردووە، بەتایبەت کە لەم ماوەیەدا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئاراستەکراوی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕانەگەیەندراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*