پیرانشار، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراوە

خۆڕاگری: ئارژین جووندی تەمەن١٦ ساڵان، هاووڵاتیی خەڵکی کوپەڕ سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی کوپەڕسەر بە شاری پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتی ئارژین جووندی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.