خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فوئاد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و نیشتەجێی تاران، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ٩ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زاینیی دوای کۆتاییهاتنی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران “فوئاد فەتحی”ی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیم و هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
جگە لە سزای زیندانی كردن، دادگا ناوبراوی بە سزای دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، دوو ساڵ بێبەشبوون لە ئەندامێتی لە گرووپ و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و دوو ساڵ قەدەغەی نیشتەجێبوون لە تاران و دەوروبەری بە سەردا سەپاندبوو.
