خۆڕاگری: هادی ئەرزەنگ خەڵکی بجنوورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بجنوورد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی هادی ئەرزەنگ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەسبەسەریان کردوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان دەوای ٩مانگ تێپەڕبوون بەسەر خۆپێشاندانەکان بە تۆمەتی بەشداری کردن و شکاندنی شووشە و پەنجەرەی دامەزراوەیەک دەسبەسەر کردووە.
تائێستا، لە شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە چارەنووسی نادیارە.
