دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: دانیاڵ باشی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” دانیال باشی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “بەدرە”ـی سەربە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە کاتی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا دەسبەسەر کرابوو و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*