خۆڕاگری: ئیسماعیل کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دووبارە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانە.
ڕۆژی شەممە، ۱۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئیسماعیل کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری بۆکان، کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای نزیکەی دوو مانگ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، دوای بانگکردنی بۆ دادگای ڕێژیم لەو شارە، هەرلەوێ دەسبەجێ دیسانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە بەیانووی زیادکردنی بڕی بارمتە کە داینابوو و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، بۆ لقی دووی لێپرسینەوەی دادسرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە بۆکان بانگ کرابوو، بەڵام دوای ئامادەبوونی لەو لقەدا، هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە و بە فەرمانی دەسبەسەرکردنی کاتیی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.

Be the first to comment