خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، سزای پێنج ساڵ بەندکردن و چەند سزایەکی تەواوکەری بەسەر دوکتور نەبی ئومێدی، پسپۆڕی ئابووریی خەڵکی مەلەکشایی سەپاند.
ڕۆژی شەممە، ۱۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: نەبی ئومێدی، پڕۆفسۆری یاریدەدەر، بەڕێوەبەریی دارایی پێشووی زانکۆی ئیلام و هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی، بێجگە لە سزای بەندکردن، سزای قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی لە ئێران و بۆی نییە سەردانی مەلەکشاییش بکات.
ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان، لە زانکۆ دەرکرا بوو و دەزگای دەزگای قەزایی ڕێژیم تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ خەڵکی مەلەکشایی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا، وەک پاساوی ئەم سزایە خستووەتە ڕوو و هەروه لە ڕێککەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ براکەی (عەلی ئومێدی، چالاکوانی سیاسیی کورد) لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراونەتەوە.

Be the first to comment