خۆڕاگری: سیاوەش جەمشیدیخەیرائابدی، هاووڵاتیی خەلکی “شاری کورد” و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” سزای لەسێدارەدانی سیاووش جەمشیدی خەیرئابادی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و هاووڵاتیی خەڵکی “شاری کورد” لە بەندیخانە و بەبێ دوا دیداری بنەماڵەکەی، جێبەجێ کراوە.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەک و تەقەکردن و کۆبوونەوە و هاوکاریکردن دژی ئەمنیەت و ئاسایشی ڕێژیم، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و دوای پەسەندکردنی ئەو سزایە لە دادگای باڵا، سزاکەی بەڕێوەچوو و هەروەها لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە شەقامی ناسرخەسرەوی شاری کورد بە چەکی گەرم تەقەی لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کردووە و دوو ڕۆژ دواتر دەسبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە کە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە چەند چەکێکی دیکەی گەرم لای ناوبراو دۆزراوەتەوە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستپێشخەریی لە ئاراستەکردنی چالاکیی دژی ئەمنیەت کردووە، ئەم سزایە لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەمیشە نیگەرانیی خۆیان لەسەر نەبوونی دادگایی دادپەروەرانە و پڕۆسەی دادوەریی نادادپەروەرانە لەم جۆرە دۆسیانەدا دەربڕیوە.

Be the first to comment