خۆڕاگری: دوای تێپەڕبوونی نزیکەی بیست ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیاندا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “هادی بازیدی و ئومێد چاوباز” بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم.
دادگای پەیوەندیدار بڕیاری ئازادکردنی ناوبراوانی بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی بۆ هەر کامیان دەرکردووە، تاوەکو کۆتاییهاتنی ڕێکارە یاساییەکانی دۆسیەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کراون، بە ڕوونی نەخراونەتە ڕوو.

Be the first to comment